بریکس..لەمپەرە گەورەکەی بەردەم ئابوری بلۆکی ڕۆژئاوا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە ساڵی2009، بە بەشداری بەرازیل، ڕووسیا، هیندستان و چین گرووپی بریکس دامەزرا، دوای ساڵێک ئەفریقای باشوور وەک ئەندامی پێنجەم پەیوەندی بەو گروپەوە کرد. لەو کاتەدا لۆرد جیم ئۆنیڵ، بانکدارێکی ڕۆژئاوایی و ئابووریناسی باڵا لە کۆمپانیای گۆڵدمەن ساکس، بیرۆکەی هاوپەیمانییەکی لەو شێوەیەی پێشنیار کردبوو.

ئۆنیڵ، لە سەرەتادا بریکسی وەک یەکێتییەکی ئابووری بەرامبەر بە وڵاتانی گروپی حەوت G-7 پێشنیارکرا، چونکە چوار وڵاتی دامەزرێنەری گرووپی بریکس کە گەشەی ئابووری خێرایان بەخۆویانەوە بینیبوو، بەشێک لەو وڵاتانە نەبوون لە گروپی حەوت وڵاتی پیشەسازیدا هەبوون، ئۆنیڵ ئەمەی بە سووکایەتیکردن بەو وڵاتانە دەزانی و پێی وابوو کە ڕێبازی خۆبەزلزانانەی گروپی حەوت بۆ زیندو هێشتنەوەی جیهان بەپێی بەرژەوەندییەکانی خۆیان جێگای شەرمەزارییە و هەر بۆیە پێشنیاری گرووپی بریکسی کردبوو.

گروپی حەوت (G-7) ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتیی ئابووری نێوان کەنەدا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، ژاپۆن، بەریتانیا و ئەمەریکایە، کە خۆیان بە حەوت ئابووری پێشکەوتووی جیهان پێناسە دەکەن.ڕێکخراوی G-7 ساڵانێکە وەک خۆی ماوەتەوە و هیچ ئەندامێکی نوێی وەرنەگرتوە . گرووپی حەوت لەلایەن ئەندامەکانییەوە وەک ڕێکخراوێک بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕا و چارەسەرکردنی کێشەکان لە سەرانسەری جیهاندا ناسێندراوە.

لە گروپی بریکسدا، ساڵانە سەرۆکی وڵاتان و حکومەتی وڵاتانی ئەندام کۆدەبنەوە و هەر وڵاتێک سەرۆکایەتی خولانەوەی گروپەکە دەکات بۆ ماوەی ساڵێک.

ئەوەی وادەکات لە ئێستادا بریکس زیاتر سەرنجڕاکێش بێت، گەشەی ئابوورییەکەیەتی، کە لە ئێستادا بەرهەمی گشتیی پێنج وڵاتی ئەندامی ئەو گروپە زیاترە لە بەرهەمی گروپی جی حەوت و وڵاتانی بریکس %26ی بەرهەمی ناوخۆیی گشتی جیهان بەرهەم دەهێنن، ئەمەش لە کاتێکدایە لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتیدا تەنها %15 دەسەڵاتی دەنگدانیان هەیە.

Tout est fin-près en Afrique du Sud pour le XVe Sommet des Brics - Analyse  communiste internationale

ئەندامەکانی بریکس کێن؟

بەرازیل، ڕووسیا، هیندستان و چین ئەندامی دامەزرێنەرن.

ئەفریقای باشوور گەنجترین ئەندام بوو لە ڕووی کاریگەری ئابووری و دانیشتوانەوە، یەکەم کەس بوو کە سوودمەند بوو لە فراوانبوونی بلۆکەکە لە ساڵی 2010 کاتێک گروپەکە بە بریکس ناسرا.

ئەم وڵاتانە پێکەوە زیاتر لە %40ی دانیشتوانی جیهان و چارەکێک لە ئابووری جیهان پێکدەهێنن.هەموو وڵاتانی بریکس، بەشێکن لە گروپی بیست (G20) ئابووری گەورە.

کام وڵات دەیەوێت بەشداری لە بریکس بکات و بۆچی؟

زیاتر لە 40 وڵات لەوانە ئێران، سعودیە، میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب، ئەرجەنتین، جەزائیر، بولیڤیا، ئیندۆنیزیا، میسر، ئیسیوپیا، کوبا، کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ، کۆمۆرۆس، گابۆن و کازاخستان، گرنگییان بە بەشداریکردن لە کۆڕبەندەکەدا داوە.

ئەوان بریکس وەک جێگرەوەیەک بۆ لایەنە جیهانییەکان دەبینن، کە لەلایەن هێزە نەریتییەکانی ڕۆژئاواوە زاڵن و هیواخوازن ئەندامێتی سوودەکان بکاتەوە لەوانە دابینکردنی دارایی بۆ پەرەپێدان و زیادکردنی بازرگانی و وەبەرهێنان.

ئێران، کە نزیکەی چارەکێک لە یەدەگی نەوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێکدەهێنێت، هیوادارە میکانیزمی نوێی ئەندامێتی بە زووترین کات بڕیار بدرێت.

عەرەبستانی سعودیە یەکێک بوو لەو وڵاتانەی کە لە مانگی حوزەیراندا لە کۆبوونەوەکانی “هاوڕێکانی بریکس” لە کەیپ تاونی پایتەختی ئەفریقای باشوور بەشدارییان کرد. ڕووسیا و بەرازیل پشتیوانییان لێکردووە بۆ ئەوەی ببنە ئەندام لە بریکس.

ئەرجەنتین لە تەممووزی 2022 ڕایگەیاند کە پشتیوانی فەرمی لەلایەن چینەوە وەرگرتووە بۆ ئەوەی ببێتە ئەندام لە گروپەکەدا.

ئیسیوپیا، کە یەکێکە لە وڵاتە خێرا گەشەکردووە ئابوورییەکانی ئەفریقا، لە مانگی حوزەیراندا ڕایگەیاند، داوای کردووە ببێتە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی وڵاتەکە بەردەوام دەبێت لە کارکردن لەگەڵ دامەزراوە نێودەوڵەتییەکاندا کە دەتوانن بەرژەوەندییەکانی بپارێزن.

لویس ئارس، سەرۆکی بۆلیڤیا، گرنگی بە ئەندامێتی بریکس دەدات.

جەزائیر لە مانگی حەوتدا ڕایگەیاند، کە داوای ئەندامێتی لە بریکس کردووە و بووە خاوەن پشک لە بانکی گەشەپێدانی نوێ کە بە بانکی بریکس ناسراوە. ئەو وڵاتە دەوڵەمەندە بە سەرچاوەکانی نەوت و گاز و هەوڵدەدات ئابووری خۆی هەمەجۆر بکات و هاوبەشی لەگەڵ چین و وڵاتانی دیکەدا بەهێز بکات.

لەڕۆژی 22 ی ئابی 2023، 15یەمین لوتکەی بریکس بە بەشداری سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی، هەریەک لە وڵاتانی رووسیا، چین، هیندستان، بەڕازیل و ئەفریقای باشوور، لە شاری جۆهانسبێرگی ئەفریقای باشوور دەستیپێکرد و بۆماوەی سێ ڕۆژ تا 24ی ئاب بەردەوام بوو.

بەهۆی فەرمانی دەستگیرکردنی لەلایەن دادگای تاوانی نێودەوڵەتی، ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا، بەشێوەی ڤیدیۆ کۆنفرانس لە لوتکەکە بەشدار بوو.

ئەجێندای لوتکەکەش بۆ گفتوگۆکردن بوو لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندی ئابووری و فراوانکردنی بریکس و وەرگرتنی ئەندامی زیاتر، کە زیاتر لە 40 وڵات به‌ئومێدی ئه‌وه‌ن ببن به‌ ئەندامی گرووپەکە، لەوانەش ئێران، سعودیە،  ئیماڕات و میسر.

لوتکەی ئەمجارەی بریکس بە ئامانجی فراوانکردنی هاوپەیمانێتییەکە و گەشەپێدانی وڵاتانی ئەفریقا بەرێوەچوو و بەپێی زانیارییەکان ئێران و میسر و سعودییە بانگهشێت کراون بۆ ئەوەی ببنە ئەندامی هاوپەیمانی بریکس.

ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن)ی ئەمریکی ڕایگەیاند، ئامانجی هەرە سەرەکی هاوپەیمانی بریکس ئەوەیە بتوانن بەهێزێکی زیاتر و لە سنورێکی فراوانتردا ململانێی وڵاتە زلهێزەکانی سیستەمی ئەمڕۆی ئابووری جیهان بکەن، بەتایبەتی وڵاتانی هاوپەیمانی جی حەوت.

سیریل ڕامافوزا، سەرۆکی ئەفریقای باشوور رایگەیاند، وڵاتەکەی بڕی پێنج ملیار و 270 ملیۆن دۆلاری لە بانکی گەشەپێدانی نوێ کە لەلایەن وڵاتانی بریکسەوە دابینکراوە، وەرگرتووە بۆ دروستکردنی ڕێگاوبان و بەرزکردنەوەی دابینکردنی ئاو و وزە لە وڵاتەکەیدا. هەروەها ئەفریقای باشوور پەیوەندیی بازرگانی و وەبەرهێنان لەگەڵ وڵاتانی بریکس بەهێز دەکات، بەتایبەت لە بوارەکانی ئابووری و تەکنەلۆژیادا.

بانکی گەشەپێدانی بریکس، لەڕێگای دابینکردنی پشتیوانیی دارایی بۆ پڕۆژەکانی ژێرخانی ئابووری، هەوڵدەدات بوونی خۆی لە بازاڕەکانی سەرمایەی ناوخۆیی وڵاتانی ئەندامدا زیاد بکات.

لەڕۆژی 24ی ئابی 2023، سیریل رامافۆزای سەرۆکی ئەفریقای باشوور باسی لەوەکرد، هەر یەک لە وڵاتانی ئێران، ئیمارات، میسر، ئەرجەنتین، ئەسیوپیا بە فەرمی بانگهێشتی ئەندامێتی هاوپەیمانی بریکس کراون.

لەکاتێکدایە وەک چاودێران باسیان لێوەدەکرد، هەندێک لە ئەندامانی هەوڵ دەدەن بۆ ئەوەی گرووپەکە بکەن بە جەمسەرێک بۆ بەرپەرچدانەوەی ڕۆژئاوا، هەروەها لەبارەی لوتکەی ئەمجارە کە بەڕێوەچوو، پسپۆڕ و شارەزایانی رووس باسیان لەوەدەکرد، بلۆکەکە هەموو هەوڵەکانی خستووەتەگەڕ بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەمەریکا و وڵاتانی ئەوروپا.

پەرەسەندنی گرژییەکانی جیهان بەهۆی جەنگی ئۆکراینا و رکابەری نێوان چین و ئەمەریکاوە، وڵاتانی ئەندامی رێکخراوی بریکسی ناچارکردووە پەلە بکەن لە فراوانکردنی رێکخراوەکەیان، بۆ دانانی سنوورێک بۆ هەژموونی سیاسی و ئابوری ئەمەریکا و ئەوروپا و دروستکردنی سیستەمێکی نوێی باڵانسی هێز لە جیهاندا.

گروپی بریکس ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر ڕەهەندی سیاسی بەخۆیە دەبینێت و لە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانی وەک ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، سندوقی دراوی نێودەوڵەتی یان ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی داوای نوێنەرایەتییەکی گونجاوتری وڵاتانی جیهانی سێیەم دەکەن.

وڵاتانانی بریکس، کەپێکهاتوون لە بەڕازیل، ڕووسیا، هیندستان، چین و باشووری ئەفریقا، بەنیازن لە سەرەتای ساڵی داهاتوو شەش وڵاتی نوێ کە لە نێویاندا سێ وڵاتی عەرەبی هەیە بخەنە نێو بلۆکەکەیانەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا