سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران هۆكاری زیادبونی قەرزەكانی حكومەت ئاشكرادەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی زیادبوونی قەرزەكانی حكومەتەوە هاتە دەنگ و رایدەگەیەنێت “موچەی پێنج مانگ خرایە سەر پابەندییە داراییەكان بۆیە پابەندیی دارایی لە 28 ملیارەوە بووە 31 ملیار دۆلارە”.

ئامانج ڕەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەڕونكردنەوەیەكدا هۆكاری زیادبوونی ئەو سێ ملیار و 159 ملیۆن دۆلارەی كەزیادبووە دەڵێت “سە‌رۆك وەزیران لە‌ 5-10-2020 لە بەردەم پەرلەمان رایگە‌یاند كە‌ حكومە‌ت 28 ملیار و 477 ملیۆن دۆلار پابە‌ندی دارایی لە‌ ئەستۆیە”.

راشیگەیاند “لە‌دوای ئە‌و بە‌روارە‌وە‌، حکومەت لە 7-10-2020 بڕیاریدا بە ڕاستکردنەوەی مانگەکانی پێدانی موچە، و بۆ ئەو مەبەستەش تەواوی مووچەی پێنج مانگی مووچەخۆران كە‌‌ بڕە‌كە‌ی‌ 3 ملیار و 159ملیۆن دۆلارە، وەک (مووچەی خەرجنەکراو) خرایە سەر پابە‌ندییە‌ داراییە‌كانی هەرێم، ئەمەش وایکرد پابەندیی دارایی حکومەت لە 28 ملیار و 477 ملیۆن دۆلار ببێت بە‌ 31 ملیار و 636 ملیۆن دۆلار”.

بەوتەی ئامانج ڕەحیم، ئەركی ئەوان ڕاگە‌یاندنی راستییە‌كانە‌ بە‌دروستی بە‌ھە‌موو ھاوڵاتییان و ئە‌وە‌ی كە‌ لە‌پە‌رلە‌مان رامانگە‌یاند وە‌ك ئە‌ركی سە‌رشانیان‌، و هەر تەفسیرێکی دیکە کە لە غیابی خۆی بۆ قسەکانیان بکرێت دوورە لە ڕاستیەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا