پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، له‌سه‌ر بنه‌مای وه‌ڵامی پشكنیینه ته‌ندروستییه‌كان قائیمقامیه‌تی سلێمانی فرۆشتنی هه‌نگوینه ساخته‌كان قه‌ده‌غه‌ده‌كات و له‌هه‌ر شوێنێك ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
ئەمڕۆ پێنجشەممە26ی تشرینی یەکەم، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی باڵای قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاشکرایکرد،” پاش به‌دواداچوون و پشكنین، ئه‌و هه‌نگوینه ده‌ستكردانه‌ی له‌بازاڕدا به‌نرخی هه‌نگوینی سروشتی به‌هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێن، ده‌ركه‌وتووه شیاوی خواردن نین”.
هیوا ساڵح، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاشکرایکرد، به‌هۆی زۆربوونی ئه‌و هه‌نگوینه ساختانه‌ی له‌بازاڕه‌كان به‌نرخی هه‌نگوینی سروشتی به‌هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێن، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی لیژنه‌كان به‌دواداچونیان بۆ سه‌رجه‌م هه‌نگوینه ده‌ستكرده‌كانی ناوبازاڕ كردوه و نمونه‌یان ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆپاراستنی ته‌ندروستی كردووه بۆ پشكنین و دڵنیابونه‌وه له‌جۆری ئه‌و به‌رهه‌مه.
ئاماژەی بەوەکرد، یه‌كێك له پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كانی دروستكردنی هه‌نگوینی ساخته، (شیله‌ی گلوكۆز)ـه، هه‌ربۆیه به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی له‌گه‌ڵ پشكنینی نمونه‌ی هه‌نگوینه ساخته‌كان، به‌نوسراو قائیمقامیه‌تی سلێمانی له ئه‌نجامی پشكنیینه‌كان ئاگاداركردۆته‌وه و ئاماژه‌ی بۆ تایبه‌تمه‌ندی ژماره (1061)ـی ساڵی (1984)ـی عێراقی كردووه كه “بۆ دروستكردنی هه‌نگوین هیچ مادده‌یه‌كی زیادكراو رێگا پێدراو نییه، به‌ڵام ئه‌و جۆره شیله بۆ دروستكردنی جۆره‌كانی شیرینی دیكه ئاساییه”. هه‌ربۆیه به‌شی زۆری ئه‌و هه‌نگوینه‌ی له دووكان و ماركێته‌كان كه شیله‌ی كلوكۆزی تێكه‌ڵ كراوه بۆ خواردن شیاو نییه و رێگه نادرێت بفرۆشرێت.
ڕوونیکردەوە، له‌سه‌ر بنه‌مای پشكنینیه‌كان و ئه‌و تایبه‌تمه‌ندی و رێنماییانه، لیژنه هاوبه‌شه‌كان، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی فرۆشتنی هه‌نگوینی ساخته قه‌ده‌غه‌ده‌كات، له هه‌رشوێنێكیش ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت، شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی توند ده‌كاته‌وه.
جەختیکردەوە و وتی،” داوا له خاونی ماركێت و هه‌موو ئه‌و شوێنانه ده‌كەين کە له‌و جۆره هه‌نگوینه ده‌فرۆشن، له ئه‌مڕۆوه ئه‌و هه‌نگوینه ده‌ستكردانه به‌هاوڵاتیان مه‌فرۆشن و ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه بیگه‌ڕێننه‌وه بۆ بازرگانه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی بۆئه‌وه‌ی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ناچار به‌سزادانتان نه‌بێت”.