پۆڵه‌تیك پرێس:
ناوه‌ندی عێراق بۆ گه‌شپێدانی یاسایی ژماره‌یه‌ك پێشنیازی بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی ئابووریی پێشكه‌شی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی عێراق كرد.
ناوه‌نده‌كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ورده‌كاریی پێشنیازه‌كانی بڵاوكردوه‌ته‌وه و له‌یه‌كێكیاندا هاتووه، دانانی باج به‌ڕێژه‌ی 10% بۆسه‌ر ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی عێراق كه موچه‌كانیان له 500 هه‌زار زیاتره، ناوه‌نده‌كه باس له‌وه‌شده‌كات، ئه‌و هه‌نگاوه ساڵانه پێنج ملیار دۆلار بۆ حكومه‌تی عێراق كۆده‌كاته‌وه.
له پێشنیازێكی دیكه‌ی ناوه‌ندی عێراق بۆ گه‌شپێدانی یاسایی ئه‌وه‌هاتووه، سه‌پاندنی ڕسوماتی 100 دۆلار له‌نێو فڕۆكه‌خانه‌كان بۆ گه‌شتكردنی ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
چاودێریكردنی داهاتی پێكهاته‌كانی نه‌وت وه‌ك به‌نزین و گازوایل كه وه‌زاره‌تی نه‌وت به وێستگه‌كانی سوته‌مه‌نی ده‌فرۆشێت و دواتر ئاگاداری چاره‌نوسه‌كه‌ی نابێت، به جێبه‌جێكردنی ئه‌و هه‌نگاوه عێراق ساڵانه پێنج ملیار دۆلاری بۆده‌گه‌ڕێته‌وه.
هاوكات ناوه‌نده‌كه پێشنیازیكردوه حكومه‌تی عێراق ئه‌و پارچه زه‌وییانه‌ی حكومه‌ت پێویستی پێیان نییه بیانفرۆشێت، به‌تایبه‌ت ئه‌و پارچه زه‌وییانه‌ی بازرگانین.