لە پۆڵەتیك پرێسەوە دوایین زانیاری لەبارەی ناردنی 400 ملیارەكەی بەغدا بزانە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت بابەتی نەناردنی 400 ملیارەكە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە پەیوەندی هەیە بە رێكارە یاسایی و كارگێڕییەكانی وەزارەتی دارایی فیدراڵ نەك هەڵوێستی تایبەتی وەزیری دارایی.

نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: لەسەر پرسی نەناردنی 400 ملیار دینارەكە بەدواداچوونم كردو پەیوەندیم كرد بە وەزیری دارایی حكومەتی عێراقەوە.

نەرمین مەعروف، وتی: من ناچمە ناو وردەكاری نەناردنی پارەكە چونكە ئەوە پەیوەندیدارە بە وەزارەتی دارایی فیدراڵ، بەڵام ئەوەی تێگەشتم لەو نامە گۆڕینەوە و بەدواداچوونەوەی لەگەڵ وەزیری دارایی ئەنجاممدا، بابەتی نەناردنی 400 ملیارەكە پەیوەندی هەیە بە رێكارە یاسایی و كارگێڕییەكانی ناردنی بڕە پارەكە، لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵ نەك هەڵوێستی تایبەتی وەزیری دارایی، چونكە جەردی ساڵانە هەیە و بەشێك لە فەرمانگەكان كارەكانی خۆیان راگرتووە بەهۆی كۆتایی ساڵەوە.

وتیشی: بابەتەكە پەیوەندی نیە بەوەی وەزیری دارایی هەڵوێستێكی تایبەت یان تانەی هەبێت لەسەر ناردنی 400 ملیار دینارەكە و ئامادەنەبێت رەزامەندی لەسەر ناردنی بدات.

ئەمڕۆ پێنج شەممە بەشێك لە دەزگاكانی راگەیاندن وایان بڵاوكردەوە كە وەزیری دارایی حكومەتی عێراق ئامادەنیە واژۆ لەسەر نووسراوی ناردنی 400 ملیارەكە بكات و رەوانەی هەرێمی كوردستانی بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا