پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد، كه بڕی زیاتر له 170 هه‌زار دۆلار (17 ده‌فته‌ر)ی له‌ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی وه‌رگرتبوو به‌ناوی وه‌رگرتنی ڤیزای نه‌خۆش و ڤیزای گه‌شتیاریی.
ئەمڕۆ دووشەممە23ی تشرینی یەکەم، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ڕاگه‌یاندن و په‌یوندییه‌كانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكی ڕاگه‌یاند، كه خاوه‌نی نوسینگه‌ی گه‌شتوگوزار بووه به‌فێڵ و به‌بیانووی وه‌رگرتنی ڤیزای نه‌خۆش و ڤیزای گه‌شتیاریی و ڕێكخستنی گه‌شته‌وه بڕی زیاتر له 170 هه‌زار دۆلاری له‌ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی به‌فێڵ وه‌رگرتبوو.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، ئاماژەی بەوەکرد، كه‌سوكاری ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی به‌فێڵ له‌لایه‌ن ئه‌و تۆمه‌تباره‌وه پاره‌یان لێ سه‌ندرابوو سه‌ردانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلسی پارێزگای سلێمانییان كرد‌و سكاڵای خۆیان گه‌یانده به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلسی پارێزگای سلێمانی، دواتر به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌خۆی به‌ڕێوه‌به‌ر لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیس ده‌ستیپێكرد بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار.
ئاشکرایکرد، سه‌رئه‌نجام توانرا دوێنێ 2023/10/22 تۆمه‌تبار (س، ت، ح) له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ده‌ستگیربكرێت و له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌ر ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه.
ڕوونیکردەوە، به‌شێك له‌و هاوڵاتییانه به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ڤیزای نه‌خۆشی بۆ نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه و ئۆتیزم و چاره‌سه‌ركردنیان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات پاره‌یان دابوو به‌و تۆمه‌تباره، به‌ڵام تۆمه‌تباره‌كه پاره‌كه‌ی بردبوون و ڤیزاشی بۆ وه‌رنه‌گرتبوون.