قائیمقامیەتی سلێمانی بەهۆی گواستنەوەی دەرمانی گیایی بەشێوەیەکی ناتەندروست کۆمپانیایەک دادەخات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشکرایکرد، بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی کۆمپانیای پریم لە گەڕەکی رزگاری دادەخات.

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە (2023.10.12)، د. باوان عەبدولڕەحمان، پزیشکی دەرمانساز و نوێنەری بەرێوەبەرایەتی تەندروستی لە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی گواستنەوەی دەرمانی گیایی بەشێوەیەکی ناتەندروست و بەدەر لە رێنماییەکان، لیژنەکە کۆمپانیای پریم دادەخات.

ئاماژەی بەوەکرد، یەکێکی دیکە لەسەرپێچییەکانی کۆمپانیای پریم، گواستنەوەی دەرمانە بەشێوەی نایاسایی کە دەرمانە گیاییەکان و بەهێزکردنی جەستە و جوانکارییەکانە، هەروەها فرۆشتنیەتی بەشێوەی ئۆنلاین.

ڕوونیکردەوە، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی کۆمپانیای پریم دادەخرێت و خاوەنەکەشی رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا