پۆلەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ یەکشەممە24ی کانونی یەکەم، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، ژماردن و جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکان لەسەرجەم پارێزگاکان کۆتایی هات.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاشکرایکرد، پرۆسەی ژماردن و جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق کۆتایی هات.
عیماد جەمیل، یاریدەدەری وتەبێژی کۆمسیۆن پێشتر ئاماژەی بەوەکرد، ناوەندی کەرخ کە 346 وێستگە و ناوەندی ڕەسافە کە 224 وێستگەی تێدایە، دوو گەورەترین ناوەندن کە ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکانی تێدادەکرێت و جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکان دەبێتە هۆی گۆڕانکارییەکی بچووک لە ئەنجامەکان و کاریگەرییەکەی گەورە نابێت.
لەکاتێکدا، ڕۆژی 16ی کانونی یەکەم، دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەچوو، دواتر لە ڕۆژی 18ی کانونی یەکەم، دەنگدانی گشتی لە کاتژمێر 7ی بەیانییەوە دەستیپێکرد و کاتژمێر 6ی ئێوارە کۆتایی هات.