توركیا لە رێگەی ئیسرائیلەوە هەوڵی ئاسایكردنەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەمریكا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

بەرپرسێكی پێشووی ئیسرائیلی ئاشكرایكرد، توركیا لە رێگەی وڵاتەكەیانەوە كار بۆ ئاسایكردنەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەمریكا دەكات كە ماوەیەكە رووی لە گرژی كردووە.

دانی ئایلۆن جێگری پێشوتری وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند، پێشتر توركیا وەزیری وزەی ئیسرائیلی بانگهێشتی وڵاتەكەی كردووە ئەوەش نیشانەی ئەوەیە دەیەوێت سیاسەتەكانی خۆی بەرانبەر ئیسرائیل بگۆڕێت.

ئاماژەی بەوەشدەكات، ئەنقەرە دەیەوێت لە رێگەی ئیسرائیلەوە پەیوەندییەكانی خۆی لەگەڵ واشنتۆن ئاسایی بكاتەوە، چونكە ئێستا گۆشەگیركراوە.

ئایلۆن باس لەوە دەكات، توركیا گشت هەوڵێك دەدات تاوەكو ئیسرائیل كار بۆ ئاسایكردنەوەی پەیوەندییەكانی ئەنقەرەو واشنتۆن بكات.

ماوەی چەند ساڵێكە ئیسرائیل و توركیا دژایەتی توندی یەكتری دەكەن، هاوكات بەهۆی كێشەكانی توركیا لەگەڵ وڵاتانی سوریاو یۆنان، ئیسرائیل دژایەتی توركیای كردووە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک