قائیمقامیەتی سلێمانی: مەترسی کۆبوونەوەی ئاو و دروستبوونی لافاو نەماوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە11ی تشرینی یەکەم، قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، لە سلێمانی ژووری هاوبەش بۆ کەمبوونەوەی زیانی رووداوە سروشتییەکان چالاک دەکرێت.

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، “بە سەرپەرشتی قائیمقامی سلێمانی، لیژنەی فریاگوزاری خێرا کۆبووەوە و گفتوگۆ لەبارەی ئامادەکارییەکان بۆ وەرزی بارانبارین کراو داوا لە هاوڵاتیان کرا هاوکاربن، ئەمڕۆ ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی، لەگەڵ نوێنەری فەرمانگە ئەمنی و خزمەتگوزارییەکان لە لیژنەی فریاگوزاری خێرا کۆبووەوە”.

ئاماژەی بەوەکرد، لەکۆبوونەوەکەدا باس لەو گرفتانە کرا کە ساڵانی رابردوو لەکاتی بارانبارینی زۆر لەناو شاری سلێمانی دروست دەبوو، لێپرسراوی بەشی ئاوەڕۆ لە سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی دڵنیایی دا لەوەی ئەو شوێنانەی ساڵانی پێشوو کێشەی کۆبوونەوەی ئاویان هەبوو، چاکساییان تێدا کراوە و کێشەکان چارەسەرکراوە، لەهەمان کاتدا تەواوی ئاوەڕۆکان پاککراونەتەوە، هەربۆیە پێشبینی ناکرێت لەمساڵدا کێشەی کۆبوونەوەی ئاومان هەبێت.

هاوکات، هەر لە کۆبوونەوەکەدا داوا لە هاوڵاتیان کرا کێشە بۆ رێڕەوی ئاو دروست نەکەن، ئەو ئینلێتانەی (مەنهۆڵ)کە گرتوویانە بەزوترین کات پاکی بکەنەوە بۆئەوەی نەبێتە هۆی کۆبوونەوەی ئاو، هەر هاوڵاتییەک لەو ڕووەوە کەمتەرخەم بێت رێکاری یاسایی لەگەڵ دەگیرێتەبەر.

جەختیکردەوە، قائیمقامی سلێمانی هەموو تیمەکانی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و لایەنە ئەمنییەکانی راسپاردووە لە ئامادەباشیدا بن و وەکو یەک تیم رووبەڕوی هەر گرفت و کێشەیەک ببنەوە کە زیان بە هاوڵاتیان و شارەکەمان دەگەیەنێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا