شانەی ڕاگەیاندن و هۆشیاری پێشمەرگە: سازش ناکەین لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانمان

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شانەی راگەیاندن و هۆشیاری پێشمەرگە ڕایگەیاند، “دوێنێ پێنجشەممە 26ی ئایاری 2022، لە دوو رووداوی جیادا، بە چەکی قەناس هێرش كرایە‌ سەر هێزەکانی پێشمەرگە و بەهاوەن گوندەکانی ناوچەکە بۆردومان كرا”.

لە ڕاگەیەندراوێکدا شانەی ڕاگەیاندن و هۆشیاری پێشمەرگە ئاماژەی بەوەکرد، یەکەمجار بەچەکی قەناس هێرش کراوەتە سەر سەنگەرێکی لیوای چواری پیادە لە گوندی کانی ماسی و پێشمەرگەیەک بە ناوی(ن.ع/ محمد فازل محمد) بریندار بوو.

ئەوەشی خستەڕوو، جاری دووەم لە کاتی هاوەنبارانکردنی ناوچەکانی بامەڕنێ گولە هاوەنێک لە گوندی ئەرەدنا لە ناوچەی بامەڕنێ، لە قەزای ئامێدی پارێزگای دهۆک، کەوتووەتە خوارێ، لە ئەنجامدا، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی (یوسف کۆڤان حاجی، ئەڤەند هۆشیار)، شەهید بوون و دوو هاووڵاتیش بریندار بوون.

ڕاشیگەیاند، “ئەم روداوانە لە کاتێکدا بوون، کە هێزەکانی پێشمەرگە لەسەنگەرەکانی خۆیاندا بوون، هەروەها بەشێک لە گوندەکانی عەشیرەتی نێروەیی لە ئاهەنگێکی ناوچەییدا بوون لە گوندی ئەرەدنا، سەر بە قەزای ئامێدی”.

جەختی لەوەشکردەوە، “ئێمە لە وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنین کە هێزەکانی پێشمەرگە و خەڵکی کوردستان نیگە‌رانن لە‌و كردە‌وانە‌ و دەبێت هەموو لایەک تێبگەن کە پاراستنی ئاسایش و ئارامی خەڵک و خاکی کوردستان ئەرکی لەپێشینەی هێزەکانی پێشمەرگەیە و سازش ناكە‌ن لە‌ جێبە‌جێكردنی ئە‌و ئەر‌كە‌یان”.

باسی لەوەش کرد، “هیوادارین ململانێکانی سەرسنوورەکان چیتر پەل نەهاوێژێت بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە و پەکەکەش لەو ناوچەیە هەوڵ نەدەن ئارامی و ئاشتەوایی هێزەکانی پێشمەرگە بقۆزنەوە.  چونکە رێگە نادرێت چیتر لەم ناوچانەدا، ئاسایش و ئارامی خەڵک تێک بچێت و گیانی هاووڵاتییان و پێشمەرگە بکەوێتە مەترسییەوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا