یەکگرتوو لە دادگای باڵا سکاڵا دژی حکومەتی عێراق و هەرێم تۆمارکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە دژی پێنەدانی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە دادگای باڵای فیدراڵی سکاڵای لە دژی حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان تۆمارکرد.

رۆژی پێنجشەممە، 14-9-2023، دارا سێکانیانی، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی رایگەیاند: ئەمڕۆ فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە دادگای فیدراڵی لە دژی پێنەدان و دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، سکاڵای لەسەر حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان کرد بەهۆی ئەوەی بابەتی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران کە شایستەیە و دەبێت بدرێت، کراوەتە بابەتێکی سیاسی و تێکەڵ بە کێشەکانی نێوان هەردوولا کراوە.

روونیشیکردەوە: ئێمە دەمانەوێت چیدی ئەو بابەتە تێکەڵ بە پرس و کێشەکان نەکرێت و هەموو مانگێک فەرمانبەران و مووچەخۆران ترسیان لەلای مووچەکانیان نەبێت و یەکجار گەرەنتی بکرێت بۆ ئەوەی هەموو مانگێک کێشەکە سەرهەڵنەداتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا