پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ سێشەممە10ی تشرینی یەکەم، کارمەندێکی پڕۆژەی ئاوی سەرەکی تەق تەق کەوتە ناو ئاوی زێی بچووکەوە و خنکا.
بەپێی زانیارییەکان، بەیانی ئەمڕۆ کارمەندێکی پڕۆژەی ئاوی سەرەکی تەق تەق بەناوی مەحمود قادر لەدایکبووی 1966 لەکاتی پاککردنەوەدا کەوتووەتە ناو ئاوی زێی بچووک و خنکاوە.
ئەو کارمەندە، بەهۆی پاککردنەوەی سەرچاوەی سەرەکی تۆڕی ئاوەکە لە زێی بچووک کەوتووەتە ناو ئاوەکەوە و خنکاوە.
لەدوای ڕووداوەکە، لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە تەرمەکە دەرهێنراوە و ڕەوانەی پزیشکی داد کراوە.