بانکی ناوەندی بڕی خستنەڕووی ئاشکراکرد و نرخی دۆلار لە بەرزیدایە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بانکی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ زیاتر لە 195 ملیۆن دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و کاش خستەبازاڕەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە8ی تشرینی یەکەم، بانکی ناوەندی بڕی 195,502,595 ملیۆن دۆلار خستەبازاڕەوە، کە بڕی 156,462,595 ملیۆن دۆلار بەشێوەی حەواڵە و بڕی 39,040,000 ملیۆن دۆلاریش بەشێوەی کاش بووە.

لەگەڵ ئەوەی بانکی ناوەندی بڕێکی زۆر دۆلار دەخاتەبازاڕەوە، بەڵام بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و 100 دۆلار گەیشتووەتە 160 هەزار دینار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا