پۆڵەتیك پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
فەرمانگەی شوێنەواری گەرمیان رایگەیاند: بە بڕیاری جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان سەرای كفری لەسەر شێوازی دێرینی خۆی نۆژەندەكرێتەوە و پێداویستیەكانی بۆ دابیندەكرێت، بەشێوەیەك كە هاوتای ئەو مێژووە بێت كە سەرای كفری پێ ناسراوە.
فەرمانگەی شوێنەواری گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی لەماوەی رابردو، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەردانی قەزای كفری كرد و شوێنەواری دێرینی سەرای كفری بەسەركردەوە و لە كەموكورتیەكانی كۆڵییەوە و بەڵێنی نۆژەنكردنەوەیدا.
ئەوەشی خستووەتە ڕوو، لە ئێستادا و بۆ پاراستنی مێژو و كلتور و شارستانیەتی دێرینی كفری و بەدەنگەوەهاتنی داواكاری بەرێوەبەرایەتی شوێنەوار و كەلەپوری گەرمیان، دەستكرا بەكارەكانی نۆژەنكردنەوەی ئەو بینایە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، بەپێی بڕیارەكەی قوباد تاڵەبانی هەردوو نهۆمی باڵەخانەكە نۆژەندەكرێتەوە لەسەر شێوازی دێرینی خۆی و پێداویستیەكانی بۆ دابیندەكرێت، بەشێوەیەك كە هاوتای ئەو مێژوە بێت كە سەرای كفری پێ ناسراوە.
سەرای كفری كەوتوەتە بەری خۆرئاوای كفری و لەساڵی 1919 لەسەر روبەری 374 مەتر دوجا دروستكراوە، جگە لەوەی وەك شوێنەوارێكی دێرین لێی دەڕوانڕێت سەرای كفری تا كۆتایی ساڵانی حەفتای سەدەی رابردو دادگای كفری و چەند فەرمانگەیەكی تری لەخۆگرتبوو.