نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە2ی نیسان، نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت لەسەروو 87 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەپێی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 87 دۆلار و 85 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 84 دۆلار و 13 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

زیادبوونی خواست و زیادبوونی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەهۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دادەنرێت.

هاوکات، بڕیارە سبەینێ چوارشەممە3ی نیسان، ڕێکخراوی ئۆپیک پڵەس، لەبارەی پێداچوونەوە بە جێبەجێکردنی بڕیاری کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان کۆبونەوەیەکی ئۆنلاین لە لیژنەی چاودێری وەزاری خۆی ئەنجامبدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا