شاندێكی یەكێتی بەشداری لە دیبەیتی پارتە سۆسیالیستەكانی ئەوروپا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی شەممە 15-10-2022 دیبەیتێكی فراوان سەبارەت بە داهاتووی ئەوروپا و بوێری بۆ گۆڕانكاری لەنێو شتەكانی تردا رێكخرا كە چالاكییەكی كۆنگرەی پارتە سۆسیالیستەكانی ئەوروپابوو لە ئەڵمانیا كە تێیدا شاندێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەسەرپەرشتی سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی بەشدارە.

لە دیبەیتەكەدا ئۆلاف شۆڵز راوێژكاری ئەڵمانیا وتەیەكی پێشكەش كردو رایگەیاند: یەكێتی ئەوروپا بەردەوامە لە گەشەكردن بەرەو رۆژهەڵات سەركەوتنێكە بۆ هەموومان. بۆیە من بە شێوەیەكی شەخسی پابەندم بە فراوانكردنی یەكێتی ئەوروپا.

وتیشی: لە ناوەڕۆكەكەیدا سەروەری ئەوروپی مانای ئەوەیە كە دەبێت لە هەموو بوارەكاندا سەربەخۆتر بین. هەروەها بەو مانایەیە كە دەبێت هێندەی تر لە یەكترەوە بوەستین و هێندەی تر بەرپرسیارێتی سەلامەتی خۆمان لە ئەستۆ بگرین، بە تایبەت لە بواری كۆچ و سیاسەتی داراییدا، دەبێت یەكڕیزی نێوان وڵاتانی ئەندام بپارێزین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا