پێدانی ڤاکسین بە منداڵان بە ڕەزامەندی بەخێوکەر دەبێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، وەرگرتنی ڤاکسین لە لایەن خوێندکارانەوە بە ڕەزامەندی دایک یان باوک یاخود بەخێوکەریان دەبێت.

ڕیاز حەلەفی بەڕێوەبەرى گشتى لە وەزارەتى تەندروستى عێراق ئەمڕۆ پێنج سەممە 11ی تشرینی دووەم بە رۆژنامەى عێراقیەکانی ڕاگەیاند، ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان ڤاکسینیان وەرگرتووە، بەڵام تا ئێستا دەرکەوتنی هیچ کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەریان تۆمار نەکراوە

ئاماژەی بەوەشدا “بڕیارى پێدانى ڤاکسین بەمنداڵانى تەمەن 5 ساڵان و بەرەو سەرەوە دواى رەزامەندى تەندروستى جیهانى دەخرێتە بوارى جێبەجێکردنەوە”.

ڕوونیشی کردەوە  ئەو خوێندکارانەی لە سەروو تەمەنی 12 ساڵیەوە ڤاکسین وەردەگرن دەبێت، بە ڕەزامەندی ئەو کەسە بێت کە بەرپرسە لێیان و بەخێوکەریانە.

ئەمە لە کاتێکدایە، ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک ڕەزامەند نەبوون بە وەرگرتنی ڤاکسین بۆ منداڵەکانیان.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا