پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ سێشەممە3ی تشرینی یەکەم، پۆلیسی بابل ڕایگەیاند، بەتۆمەتی پەیوەندیبوون بە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵێک و گیان لەدەستدانی سەرجەم ئەندامانی خێزانەکە، کەسێکیان دەستگیرکردووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی بابل ئاشکرایکرد،” لەدوای گومان و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵێک و گیان لەدەستدانی شەش ئەندامی خێزانێک، کەسێکیان دەستگیرکردووە”.
ئاماژەی بەوەکرد، کەمتر لە 24 کاتژمێر لەدوای ڕووداوەکە تۆمەتباری سەرەکی لەشاری بەغدا دەستگیرکرا و لەبارەی هۆکاری ڕووداوەکە لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
لەڕۆژی 1ی تشرینی یەکەم، لە پارێزگای بابل ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵێک لە ناحیەی مەدحەتیە ڕوویدا، بەهۆیەوە سەرجەم ئەندامانی خێزانێک کە شەش کەس بوون گیانیان لەدەستدا.