پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، وردەکاری تەقینەوەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بڵاودەکاتەوە، کە لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا لەنزیک وەزارەتی ناوخۆ و بینای پەرلەمانی تورکیا ڕوویدا.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ئاشکرایکرد، لەدەوروبەری کاتژمێر 9:30ی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، تیرۆرستان هێرشیان کردووەتە سەر بارەگای بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی لە وەزارەتی ناوخۆی تورکیا.
ڕوونیکردەوە، تیرۆرستێک خۆی تەقاندووەتەوە و یەکێکی دیکەش کوژراوە، لەکاتێکدا هێرشکەرەکان دەیانویست بچنە ناو باڵەخانەی وەزارەتی ناخۆوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕێگرییان لێکراوە.
ئەو شوێنەی تەقینەوەکەی تێدا ڕوویدا، نزیکە لە بیناکانی پەرلەمانی تورکیا و وەزارەتی ناوخۆی تورکیا و ئاسایشی گشتی وڵاتەکە و باڵیۆزخانەی چەند وڵاتێکیش لەوانە فەڕەنسا و ئەمریکا نزیکی ئەو شوێنەن.