تا پێنج ساڵی تر مۆڵەت نادرێتە ئاشی نوێ

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجوومەنى وەزاریى ئابووریى عێراق بڕیاریدا تاوەکو پێنج ساڵى دیکە مۆڵەت نەدرێتە هیچ ئاشێک و لیژنەیەکیش بۆ وردبینى، لێکۆڵینەوە لەو ئاشانە بکات کە پێشتر مۆڵەتیان پێدراوە.

فوئاد حسێن، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق سەرۆکایەتى کۆبوونەوەیەکى ئەو ئەنجوومەنەى کردووە و چەند بڕیارێکى دەرکردووە. یەکێک لە بڕیارەکانى ئەوکۆبوونەوەیە راگرتنى مۆڵەتە بە ئاشى نوێ بۆ ماوەى پێنج ساڵ. بڕیارەکەش لە رۆژى دەرچوونییەوە جێبەجێ دەکرێت.

ئەنجوومەنى وەزاری ئابووریى عێراق بڕیاریشیداوە لیژنەیەکى هاوبەش لەنێوان وەزارەتەکانى پیشەسازى و بازرگانى پێکبهێندرێت بۆ ئەوەى وردبینی بکات لەو مۆڵەتانەى کە پێشتر لەلایەن وەزارەتى بازرگانییەوە دراون بۆ دروستکردنی ئاش، بۆ ئەوەى دڵنیا بن کە دەست بە دروستکردنیان کراوە.

بەگوێرەى ئامارەکانى وەزارەتى بازرگانیى عێراق، 284 ئاشى تایبەت لەعێراق هەن کە لە چوارچێوەى کۆبۆنى خۆراک کاردەکەن بۆ ئەوەى گەنم بکەن بە ئارد بۆ بەشە ئاردى مانگانە، ئەوە جگە لە 14 ئاشى حکومى کە سەر بە کۆمپانیاى گشتیی پیشەسازیى دانەوێڵەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا