دوای لەسێدارەدانی کوڕەکانی دایکێکی رۆژهەڵاتی کوردستان گیانی لەدەستدا

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دایکێکی خەڵکی ڕامهورمز سەر بە پارێزگای خوزستان دوای ئەوەی دوو کوڕەکەی لەلایەن دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسێدارەدران، جەڵتە لێیدا و گیانی لەدەستدا.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، دوای جێبەجێکرانی سزای سێدارەی دوو کوڕەکەی، دایکێکی خەڵکی ڕامهورمز جەڵتە لێیداوە و گیانی لە دەست داوە و دوای ئەوەش ئاڵۆزی لەنێوان خەڵک و هێزە ئەمنیەکان دروست بووە و چەند کەس بریندار بوون و چەندین کەسی دیکەش دەستبەسەر کراون.

بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە 19ی تشرینی یەکەمی 2021 سزای سێدارەی دوو برای خەڵکی ڕامهورمز بە ناوەکانی عەلی محەمەد محەمەدی تەمەن 45 ساڵ و ئیسلام محەمەدی تەمەن 38 ساڵ کە دوو برای لوڕ بوون لە بەندیخانەی سپیداری شاری ئەهواز، ناوەندی پارێزگای خوزستان جێبەجێ کرا.

ئەوەش هاتووە، ”دوای جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی ئەم دوو برایە، دایکیان لەبەردەم بەندیخانە جەڵتە لێی داوە و دوای گواستنەوە بۆ ناوەندە تەندروستییەکان گیانی لە دەست داوە“.

ئەم دوو برایە لەگەڵ دەیان هاوڵاتی دیکە لە گوندی پەتک جەلالی لە ڕامهورمز و لە پێکدادانی نێوان دوو هۆزی محەمەدی و محەمەد موسایی دەستبەسەر کراون کە لە ئەنجامی ئەو ئاڵۆزیانەدا لانیکەم 23 کەس کوژران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا