هۆشداری دەدرێت لە خۆرێكخستنەوەی داعش لە سووریا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حەسەن محەمەد عەلی ئەندامی دەستەی سیاسی‌ لە ئەنجومەنی سوریای دیموكرات رایگەیاند ، هۆشداری هەرێمی و نێودەوڵەتی لەبارەی خۆڕێكخستنەوەی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) هەیە و رەنگە ئەوجارەیان ڕوبەری داگیركردنی جوگرافییایەكی گەورەتربێت .

لێدوانەكانی ئەو ئەندامەی دەستەی سەرۆكایەتی لە میانی كۆبونەوەیەكی بەرفراواندا هات كە لەلایەن “ئەسەدە” لەگەڵ كەسایەتی و رۆشنبیرانی سیاسی ڕێكخرابو، بۆ تاوتوێكردنی هەڕەشەكانی توركیا و كاریگەرییەكانیان لەسەر چارەسەری سیاسی لە ڕۆژئاوای كوردستان .

ئەو ئەندامەی دەستەی سەرۆكایەتی “ئەسەدە” ئاماژەی بەوەشدا “لە ژێر رۆشنایی قەیرانی جیهانیدا، داعش هەوڵدەدات پێگەی خۆی لە سوریادا جێگیر بكات.

بە وتەی ئەندامی دەستەكە ، داعش هێشتا لە سوریا بەگشتی ، و لە دێرەزور و بیابانەكانی سوریا بەتایبەتی، جار جارە، هەرەشەی هێرشكردن لە ناوچەكەدا دەكات، بۆ گەیاندنی “پەیامێك كە هێشتا كۆتایی بێ نەهاتوە.

ئەوە مانگێكە ئەنجومەنی سوریای دیموكرات لە ناوچە جیاجیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان كۆبونەوە ئەنجام دەدات، بۆ تاوتوێكردنی دوایین هەڕەشەكانی توركیا سەبارەت بە دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی توركیا بۆ سەر ناوچەكانی ڕۆژئاوای كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا