شاندێکی باڵای هاوبەشی هەرێم و بەغدا بەرەو تاران بەڕێکەوتن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شاندێکی باڵای ئەمنی هاوبەشی عێراق و هەرێم، بەسەرۆکایەتی قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق، بەرەو ئێران بەڕێکەوتن.

نوسینگەی راگەیاندنی قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، “بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە. 1-10-2023، لەسەر فەرمانی محەمەد شیاع سودانی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و سەرۆکوەزیرانی عێراق، شاندێکی باڵای ئەمنی عێراق بە سەرۆکایەتی قاسم ئەۆرەجی بەرەو تاران بەڕێکەوتوون”.

هاوکات، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان یاوەری شاندەکە دەکات و وەک نوێنەری حکومەتی هەرێم بەژداری کۆبوونەوەکان دەکات.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی نوسینگەی راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق، ئەجێندای سەردانەکە بریتییە لە گفتوگۆکردن لەسەر پرسی ئەمنی نێوان هەردوو وڵات و جێبەجێکردنی رێککەوتننامە ئەمنییەکەیانە.

هاوکات، لە راگەیەندراوەکەشدا هاتووە قاسم ئەعرەجی، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمنی و حکومی ئێران کۆدەبێتەوە دەربارەی جێبەجێکردنی رێکەوتننامەکەی نێوانیان و پرسی توندوتۆڵکردنی ئاسایشی سنوورەکانی نێوان هەردوو وڵات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا