ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر داوای دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر دەڵێت، داوایان لە ئەنجومەنی وەزیران کردووە لەگەڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانیش بکرێت. دەشڵێت: رۆژی یەکشەممە وردەکاریی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیی عێراق بڵاودەکرێتەوە.

رۆژی پێنجشەممە 28-09-2023، عەلی رەشید، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند: تائێستا بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراقمان بەدەست نەگەیشتووە بۆ ئەوەی بزانین وردەکارییەکەی چییە، ئایا بڕیارەکانی ئەنجوومەن لە ماوەی درێژکردنەوەی تەمەنی هەڵدەوەشێنێتەوە یاخود نا؟ چونکە لەو ماوەیە زۆر بڕیاردراون ئەگەر هەڵبوەشێتەوە لە رووی ئیدارییەوە تووشی زۆر گرفت دەبین، هەرچەندە پێشبینی دەکەین تەنیا کارەکانی ئەنجوومەن بۆ لەمەودوا رابگرێت.

دادگەی فیدراڵیی عێراق یاسای ژمارە 2ی ساڵی 2019ی بە “نادەستووری” لە قەڵەم داوە. عەلی رەشید وتی: هەرچەندە ئەو یاسایە تایبەتە بە درێژکردنەوەی تەمەنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، بەڵام دادگا بە فەرمی ناوی ئەنجوومەنی نەهێناوە.

عەلی رەشید وتیشی: ئێستا دەسەڵاتی ئەوەمان نییە هیچ نووسراوێک بکەین، بەڵام بە زارەکی ئاگاداری ئەنجومەنی وەزیرانم کردووە لەگەڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانیش بکرێت، ئێستا چاوەڕوانین ئەنجومەنی وەزیران رۆژی هەڵبژاردن دیاری بکات.

رۆژی یەكشەممە 24ی ئەیلوولی 2023، دادگای فیدراڵیی عێراق بڕیاری دا بە “نایاساییبوون” ی درێژکردنەوەی تەمەنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا