15 ساڵە حكومەت گەڕەكێكی هەولێری پشتگوێ خستووە

پۆڵەتیك پرێس

ماوەی زیاتر لە 15 ساڵە حكومەتی هەرێم نەیتوانیووە چارەسەری ئەو كێشەو گرفتانە بكات كە خاوەن زەوییەكانی گەڕەكی حەسارۆك پێوەی گرفتارن، دوای ئەو ماوە زۆرەش هێشتا حكومەت ئامادەنییە بەدەم چارەسەری كێشەكانیانەوە بڕوات.

نەبوونی ئەو ئاو، ئاوەڕۆ، خراپی رێگەو بان لەو كێشانەن كە خاوەن زەوییەكانی حەسارۆك مامەڵەی لەگەڵدا دەكەن، بەهۆی پشتگوێخستن و چارەسەرنەكردنی ئەو كێشانەشەوە لەلایەن حكومەتەوە بەشێك لە خاوەن زەوییەكان ناچاربوون موڵكەكانیان بفرۆشن.

ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر پێشتر بەنوسراو داوای چارەسەركردنی ئەو كێشانەی لەلایەنی پەیوەندیدار كردووە، هاوكات رۆژی یەكشەممە 20ی ئەیلول جارێكی دیكە نوسراوێكیان ئامادەكردووە بۆ ئەوەی كار لەسەر ئەو پرسە بكەنەوە.

 

بەهۆی پشتگوێخستن و چارەسەرنەكردنی ئەو كێشانەشەوە لەلایەن حكومەتەوە بەشێك لە خاوەن زەوییەكان ناچاربوون موڵكەكانیان بفرۆشن

 

عەباس محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، لەماوەی ڕابردوودا پرۆژەیەكیان گەڵاڵە كرد، بەئامانجی ئەوەی بەشێكی زۆر لەو زەویانەی دابەشكراون لەسنوری پارێزگای هەولێر و خزمەتگوزاریان پێنەگەیشتووە، بتوانن لەسەر ئەوە رانەوەستن حكومەت بە بیانوی ئەوەی بودجەی پێویستی نییە، كارەكان بوەستێت، بۆیە بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەكان هەوڵبدەن بەشێك لە ئەركەكە بخەنە سەر شانی هاوڵاتیان بۆ ئەوەی پرۆژە خزمەتگوزاریەكان دابینبكەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەت ئەو شوێنەی پشتگوێ خستووە، بەڵام ئەوان لە رێگەی حكومەت یان كەرتی تایبەتەوە بێت هەوڵدەدەن چارەسەری گرفتی ئەو گەڕەكە بكەن، چونكە نابێت هەتا كۆتایی خەڵك بەدیار زەویەك دابنیشێت و لەچاوەڕوانیدا بمێنێتەوە.

ئەوەی پەیوەندی بەگرفتی ئاوەوە هەیە حكومەت بەبیانوی ئەوەی ئەو گەڕەكە لەبەرئەوەی لەناوچەیەكی بەرزترە و مەنسوبی ئاوی ژێر زەوی تێیدا نزمە، شارەوانی ناتوانێت بیری ئاوی ژێر زەوی تێدا لێ بدات.

 

هەر خاوەن زەوییەك ئامادەیە هەزار بۆ هەزارو 500 دۆلار بدات بە حكومەت بۆ دابینكردنی خزمەتگوزارییەكان، لە بەرامبەردا حكومەت ڕێگە پێدانییان بۆ بكات بۆ دروستكردنی یەكەكانی نیشتەجێبوون، بەڵام حكومەت ئەوەش ڕەتدەكاتەوە

 

‎لای خۆشیەوە كاروان گەزنەیی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، خاوەن زەوییەكانی هەشتی حەسارۆك كە ژمارەیان نزیكەی ٢٠ هەزار خێزانە؛ سەرباری ئەوەی زەوییەكان بە ناوی خۆیانەوەن، بەڵام تا ئێستا ڕێگە پێدانییان بۆ ناكرێت بۆ بنیات نانی شوێنی نیشتەجێبوون. كە ئەمە خۆی پێچەوانەی یاسا بەركارەكانە.

‎ئەوەش دەخاتەڕوو، تەنانەت، خاوەن زەوییەكان داوا دەكەن كە خۆیان هەر خاوەن زەوییەك ئامادەیە هەزار بۆ هەزارو 500 دۆلار بدات بە حكومەت بۆ دابینكردنی خزمەتگوزارییەكان، كە دەكاتە نزیكەی ٣٠ ملیۆن دۆلار، لە بەرامبەردا حكومەت ڕێگە پێدانییان بۆ بكات بۆ دروستكردنی یەكەكانی نیشتەجێبوون، بەڵام حكومەت ئەوەش ڕەتدەكاتەوە، لە كاتێكدا ساڵانەش زەڕیبەیان لێ وەردەگیرێت.

 

‎گەزنەیی باس لەوەدەكات نۆ مانگ پێش ئێستا حكومەتیان لەو كێشەیە ئاگادار كردوەتەوە و پرسیارو یاداشتیان ئاڕاستەكردوون، بەڵام تائێستا بە وشەیەكیش ئامادە نەبوون وەڵامیان بدەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا