ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لیژنەكانی كەمدەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەمەبەستی كەمكردنەوەی لێژنەكانی ئەنجومەنەكە بڕیارە سبەینێ ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر كۆبێتەوە.

بەگوێرەی نوسراوێكی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، بڕیارە سبەی دووشەمە 14ی حوزەیرانی 2021، ئەنجومەنەكە هەولێر لەبارەی چەند پرسێك، كۆبونەوەی ئاسایی ژمارە 89ی خۆی بەڕێوە ببات و تێیدا دەنگ لەسەر كەمكردنەوەی لێژنەكانی نێو ئەنجوومەنی پارێزگاكە بدات.

لای خۆشیەوە خانزاد دزەیی ئەندامی ئەنجومەنی پاریچزگای هەولێر رایگەیاندووە، “كەمکردنەوەی لێژنەكان لەسەر داوای فراكسیۆنەكانی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بووە كە پێشتر 15 لێژنە هەبووە و كەم دەكرێتەوە بۆ 10 لێژنە و هەندێك لێژنەش لێك دەدرێن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا