پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ئاشکرایکرد، کاری قیرتاوکردن و نۆژەنکردنەوەی شەقامی بەردەم تونێلی پێشڕەو تەواوبوو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە28ی ئەیلول، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، دەستکرا بە کاری قیرتاوکردن و نۆژەنکردنەوەی شەقامی سەرەکی لە تونێلی پێشڕەو بەرەو سیتەک، ئەمڕۆ کارەکانی نۆژەنکردنەوەکە کۆتایی هات.
ئاماژەی بەوەکرد، ئەو شەقامە ڕێگایەکی سەرەکی هاتووچۆی هاوڵاتیان و گەشتیارانە و هاتووچۆی ژمارەیەکی زۆری قەزاو ناحیەکانی شارباژێر و ماوەت و چوارتای لەسەرە.