پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی چه‌مچه‌ماڵ دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه بڕێك پاره‌یان له‌ماڵێكدا دزی بوو.
ئەمڕۆ دووشەممە25ی ئەیلول، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌ك سكاڵای یاسایی تۆماركرد كه بڕێك پاره‌ی له‌ماڵه‌كه‌یدا لێ دزراوه، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد.
ئاماژەی بەوەکرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا دوو تۆمەتبار لەلایەن مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی چه‌مچه‌ماڵه‌وه دەستگیربكرێن. هه‌روه‌ها ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر بڕێك له‌پاره دزراوه‌كه‌دا.
ڕوونیکردەوە، لەئێستادا تۆمەتباران (م، گ، ح – أ، گ، ح) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.