نرخی كارەبای مۆلیدەی سیتیەكان بۆ مانگی 12 دیاریكرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند، لیژنەی باڵای دیاریكردنی نرخی كارەبای كۆمەڵگاكانی نیشتەجێبوون (ستییەكان) كۆبوونەوەیەكی سازكردو تیایدا نرخی كیلۆواتی كارەبای موەلیدەی بۆ مانگی (12) دیاریكرد، كە بریتییە لە (280) دینار بۆ هەر كیلۆواتێك.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی هاتووە، بەگوێرەی نرخی گازوایل لەبازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی ستییەكان ئامادەكراوە نرخی كیلۆوات ئاوەڕێك كارەبای موەلیدەی ستییەكان بۆ ئەم مانگە (كانوونی یەكەم ) بریتییە لە (280) دینار.

ئەوەشهاتووە پێویستیشە سەرجەم ستییەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەكەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێكاری یاسایی دەكرێنەوە و سزادەدرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا