پەیامێك لە بافڵ جەلال تاڵەبانیەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی بۆ هەشتەمین ساڵیادی جینۆسایدی ئێزدییەکان لە شەنگال بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، “لە ساڵیادی داگیرکردنی شەنگال و کۆمەڵکوژیی خوشک و برا ئێزیدییەکانمان، سەری رێز بۆ شەهیدان دادەنەوێنین و بەڕێزەوە یادی قوربانییانی ئەو کارەساتە لەبیرنەکراوە دەکەینەوە”.

لە پەیامەکەیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکرد، “ئەمڕۆ هەشت ساڵ بەسەر ئەو کارەساتە گەورەیەدا تێدەپەڕێت و تاوەکو ئێستاش سیماکانی ژیان لە شەنگال بەدی ناکرێت. شەنگال بووەتە قوربانیی ململانێ سیاسییەکان و هەوڵەکان بۆ گەڕانەوەی دانیشتووانەکەی و ساڕێژکردنی برینەکانیان لاوازن. ئەرکی حکومەتی هەرێم و حکومەتی عیراقە هەنگاوی جددی و کرداریی بنێن لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان و گەڕانەوەی هیوا بۆ خوشک و برا ئێزیدییەکان”.

وتیشی، “یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە هەمووشێوەیەک پشتیوان و هاوکاری هەر هەنگاوێکە کە ببێتە مایەی بووژاندنەوە و سەقامگیری لە شەنگال و گەڕانەوەی دانیشتووانەکەی. پشتیوان دەبین بۆ گەڕاندنەوەی ئازیزانمان و بەجینۆسایدناساندنی ئەو تاوانە گەورەیە”.

لە کۆتایی پەیامەکەشیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی دەڵێت، “دروود بۆ رۆحی پاکی شەهیدانی شەنگال و سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاریی کوردستان”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا