هەفتەی داهاتوو موچەی مانگی 8ی لیوا هاوبەشەکان دابەشدەكرێت

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی پێشمەرگە کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی 8ی لیوا هاوبەشەکانی بڵاوکردەوە و هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەکانیان دەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی ئەیلوولی 2023، وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، هەر ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی)، رێکارە دارایی و ژمێرییاریەکانی ئەنجام داون و بانکەکان ئاگادارکراونەتەوە، کە رۆژی یەکشەممە ٢٤ی ئەیلولی ٢٠٢٣، موچەی مانگی ٨ی ٢٠٢٣ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

ئەم پارەیە وەکو هاوکاری لە لایەن هێزە هاوپەیمانەکان دەدرێتە وەزارەتی پێشمەرگە و بۆ مانگی هەشت، پارەکە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتەکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا