پۆڵەندا: چیتر چەک بۆ ئۆکراینا نانێرین

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پۆڵەندا وەک یەکێک لە نزیکترین هاوپەیمانەکانی ئۆکراینا، بڕیاردا چیتر چەک و کەلووپەلی سەربازی رەوانەی ئۆکراینا نەکات. ئەمەش پاش تەشەنەسەندی کێشەکانی پەیوەست بە بازرگانی دانەوێڵەی جیهانیی.

ماتیۆش مۆراڤیتسکی، سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا رایگەیاند، “وڵاتەکەمان چیدیکە چەک و کەلووپەلی سەربازی نانێرێت بۆ پۆڵەندا، بەڵکو لەبری ئەوە هەوڵدەدەین خۆمان بە نوێترین و پێشکەوتووترین چەکی سەردەم پڕچەک بکەین”.

لێدوانەکانی سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا لەکاتێکدایە، گرژی و ناکۆکییەکانی نێوان پۆڵەندا و ئۆکراینا لەسەر کێشەی دانەوێلە گەیشتووەتە لووتکە.

رۆژی سێشەممەی رابردوو، پۆڵەندا لەسەر لێدوانەکانی ڤۆلۆدمیر زیلینسکی لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی نەتەوەیەکگرتووەکان، باڵیۆزی ئەو وڵاتەی لە پۆڵەندا بانگێشت کرد.

زیلینسکی وتبووی، “هەندێک وڵات هەن وا خۆیان دەردەخەن کە دۆستی ئۆکراینان”. و پۆڵەنداش بەم لێدوانە نیگەرانبووە و دەڵێن، “پۆڵەندا لە یەکەم رۆژی جەنگەکەوە پشتگیری ئۆکراینای کردووە”.

کێشەی گەنم لەوکاتەوە سەریهەڵدا کە رووسیا جەنگی لە دژی ئۆکراینا راگەیاندو تەواوی رێگە بازرگانییەکانی دەریای رەش بەرووی کەشتییەکاندا داخرا. ئەمەش زیانێکی زۆری بە ئۆکراینا گەیاند و ناچار بوو بەشوێن رێگەی دیکەی وشكانیدا بگەڕێت بۆ هەناردەکردنی گەنم و دانەوێڵە.

بەمەش رێژەیەکی زۆری گەنم و دانەوێڵەی ئۆکراینا هەناردەی ئەوروپا کرا و پۆڵەندا و 4 وڵاتی دیکەی هەناردەکاری گەنم بەم هەناردەیەی ئۆکراینا ناڕازی بوون.

نەتەوە یەکگرتووەکانیش بەشێوەیەکی کاتی قەدەغەی خستە سەر هەناردەکردنی گەنمی هەریەکە لە هەنگاریا، پۆڵەندا، رۆمانیا و سلۆڤاکیا بۆ پاراستنی ئەو جوتیارانەی کە دەترسان لەوەی گەنمی ئۆکراینا، نرخی ئەو دانەوێلەیە لە ناوخۆدا دادەبەزێنێت.

هەرچەندە گەمارۆکە لە 15ی ئەیلوولی ئەم مانگەدا کۆتایی هات، بەڵام هەنگاریا و پۆڵەندا و سلۆڤاکیا بەردەوام بوون لە جێبەجێکردنی بڕیارەکە.

پاش داخستنی رێگەکانی بازرگانی لە دەریای رەش بەهۆی جەنگی رووسیا و ئۆکراینا، بەشێکی زۆری هەناردەی دانەوێڵەی ئۆکراینا بۆ دەرەوەی ئەوروپا وەستێندراو بە ناچاری دانەوێڵەکەی هەناردەی ئەوروپا دەکرد. هەندێک وڵات نارەزایەتییان بەرامبەر بەم کارەی ئۆکراینا دەربڕی بەبیانووی ئەوەی گەنمی ئۆکراینا نرخی دانەوێلەی جوتیارانی ناوخۆیی ئەوروپا دادەبەزێنێت.

پۆڵەندا یەکێک بووە لە گەورەترین وڵاتانی هاریکاری ئۆکراینا لە جەنگی دژی رووسیا. تا ئێستا بەبەهای نزیکەی 3 ملیار و 250 ملیۆن دۆلار چەک و کەلووپەلی سەربازی و پزیشکی داوە بە ئۆکراینا. حکومەتی وارسۆ چەندین جار داوای لە ئەڵمانیا کردووە بۆ دابینکردنی تانکی ‘لیۆپارد 2’ بۆ ئۆکراینا و تا ئێستا زیاتر لە 1 ملیۆن و 500 هەزار ئاوارەی ئۆکراینی لە وڵاتەکەیدا جێکردووەتەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا