“پێویستە دەستوور دووربێت لە میزاجی حزبە باڵا دەستەكان”

پۆڵەتیك پرێس

ئەنجومەنی شورای بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان، داوا دەكات ئەندام‌ و لایەنگرانیان هەڵبژاردن بایكۆت بكەن‌ و دەنگ بە هیچ كاندیدێك نەدەن، هەروەها بەگرنگی دەزانێت دەستوری هەرێمی كوردستان “دوربێت لە میزاجی حزبە باڵادەستەكان”.

رۆژی یەك شەممە 23 ی ئایاری 2021 بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، ئەنجومەنی شورای حزبەكەیان بە سەرپەرشتی عیرفان عەلی عەبدولعەزیز رابەری گشتی بزوتنەوە كۆبونەوەی ئاسایی خۆی لە شاری سلێمانی ئەنجامداوە و بەتێكڕای دەنگ دوپاتی بایكۆتی بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراقیان كردەوە.

لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە، ساختەكاری و پیلانی حزبە دەسەڵاتدارەكان بە ئاراستەی بەرژەوەندییەكانی خۆیان تەواوی پرۆسەی سیاسییان لە عێراق و كوردستان و پرۆسەی هەڵبژاردنیان ناشرین و قێزەون كردوە، بۆیە داوا دەكات لە هەمو دەنگدەرو ئەندامان و لایەنگرانی بزوتنەوەی ئیسلامیی كە دەنگ بە هیچ كاندید و لیست و حیزبێك نەدەن و بایكۆتی هەڵبژاردنەكە بكەن، جگە لە ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم”.

ئاماژە بەوەش كراوە، بزوتنەوەی ئیسلامی پێی وایە دەستور گرنگە بۆ كوردستان، بەڵام بە دور بێت لە میزاجی حزبە باڵا دەستەكان، بەڵام لەوە گرنگتر چاكسازی ریشەیی و نەهێشتنی گەندەڵی بە كردار ئەنجامبدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا