ئێران هەوڵ بۆ کۆتاییهێنان بەناکۆکییەکانی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی دەدات

پۆڵەتیک پرێس

ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لەبەغدا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی پێشوازی لە نێوەندگیری عێراق دەکات لەپەیوەندییەکانی نێوان ئێران و سعودیە و لێکنزیککردنەوەی تێڕوانینی وڵاتەکەی لەگەڵ جیهانی عەرەبی بەمەبەستی کەمکردنەوەی ناکۆکییەکانی ناوچەکە.

ئاژانسی هەواڵی ئیرنای ئێران لەزاری ئیرەج مەسجدییەوە بڵاویکردەوە، ئێران پێشوازی دەکات لەڕۆڵی نێوەندگیری عێراق لە پتەوکردنی پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان وڵاتانی ناوچەکە.

مەسجدی ئاماژەی بەوەکرد، ئامادەن لەسەر مێزی دانوستان چ لەناو خاکی ئێران یاخود لەخاکی عێراق و هەر وڵاتێکی دیکە لەگەڵ ئەو وڵاتانە دابنیشن کە ناکۆکیان لەگەڵیاندا هەیە یاخود پەیوەندییان لەگەڵیاندا پچڕاوە.

ڕۆژی دووشەممەش سەعید خەتیب، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، پێشوازی دەکەین لەدیالۆگی سعودیە کە لەبەرژەوەندی هەردوولاماندایە و دەبێتەهۆی پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیری لەناوچەکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا