جارێكی تر دەنگدان لەسەر بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دواخرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە بڕیار بوو تیایدا دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بدرێت بۆ سبەی چوارشەممە دواخرا.

چرۆ حەمەشەریف ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران كە بڕیاربوو تیایدا دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بدرێت، بۆ سبەی دواخرا.

وتیشی، فراكسیۆنە كوردستانییەكان بڕیاریانداوە ئەگەر سبەینێ پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە نەخرێتە دەنگدانەوە دانیشتنەكە بایكۆت دەكەن.

ئەوە سێیەمجارە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگدانی كۆتایی لەسەر پرۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دوادەخات، دوای ئەوەی رۆژی پێنجشەممە (14ـی ئەیلول) بەهۆی نەبوونی نیسابی یاسایی و دوێنێ دووشەممە (18ـی ئەیلول)ـیش بەهۆی داواكاری چەند پەرلەمانتارێك بۆ گۆڕینی ژمارەیەك قەزای دیكە بۆ پارێزگا، ئەنجومەنی نوێنەران نەیتوانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە پەسەند بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا