پۆڵەتیك پرێس
ناوهندی پاراستنی گهل (ههپهگه- باڵی سهربازی پهكهكه)، ئهنجامی شهڕ و پێكدادانهكانی دوو رۆژی رابردو لهگهڵ سوپای توركیا بڵاوكردهوه و رایگهیاند، هێزهكانیان زهبری كوشندهیان له هێزهكانی سوپای توركیا داوه.
لەراگەیەندراوەكەی ناوهندی پاراستنی گهلدا هاتووە، بنکەکانی سوپای داگیرکەری تورک لە سەر سنوور بە هاوەن و تۆپ گردی زەندورا و مەیدانی دەراریان بە چڕی تۆپباران کرد.
دەقی راگەیەندراوەكەی راگەیاندنی ناوەندی پاراستنی گەل
دەوڵەتی داگیرکەری تورک ٢٣ی ئەم مانگە جموجوڵی ئاسمانیی بۆسەر هەرێمەکانی مەتینا، ئاڤاشین و زاپ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا دەستپێکرد، لەدژی ئەو هیڕشە قورسانە گەریلاکانمان بەرخۆدانێکی مێژووییان کرد و گورزی قورسیان لە سوپای داگیرکەری تورک وەشاند، کە زانیاریی بەرفراوانتر لە بارەی ئەو بەرخۆدانە مێژووییە بەم شێوەیەیە:
٢٣ی ئەم مانگە کاتژمێر ٠٦:٠٠ بۆ ٠٧:٠٠ی ئێوارە، سوپای داگیرکەری تورک گردی زەندورای تۆپبارانکرد، کاتژمێر ٠٧:٣٠ بۆ ٠٨:٣٠، گردی زەندورا و مەیدانی کۆنفرانسی بە فڕۆکەی جەنگی و کاتژمێر ٠٩:٣٠ی شەو بۆ ٠١:٣٠ی بەرەبەیان بە هێلیکۆپتەری کۆبرا بە چڕی ئەو شوێنەی بۆردوومانکرد، کاتژمێر ٠٠:٣٠ی نیوەشەو بۆ ٠١:٣٠ی بەرەبەیان سوپای داگیرکەری تورک ویستی بە هێلیکۆپتەری سکۆرسکی سەربازەکانی لە گردی زەندورا و دەرار دابەزێنێت، گەریلاکانمان ئەو هێلیکۆپتەرانەیان کردە ئامانج و هێلیکۆپتەرەکان لە ناوچەکە دوورکەوتنەوە، ڕۆژی ٢٤ی ئەم ،مانگە کاتژمێر ٠٥:١٠ خولەکی بەیانی سوپای داگیرکەری تورک دوای هێرشی ئاسمانیی چڕی بۆسەر گردی زەندورا، سەربازەکانی هێنایە ناوچەکە.
٢٣ی ئەم مانگە کاتژمێر ٠٩:٣٠ بۆ ٠٠:٣٠ی نیوەشەو زەوییەکانی گوندی بەشیلی لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردوومانکران.
لە بەرامبەر ئەو هێرشە بەرفراوانانەدا گەریلاکانمان بەرخۆدانێکی گەورەیان کرد و هیچ زیانێکیان پێنەگەیشت.
ڕۆژی ١٨ی ئەم مانگە سوپای داگیرکەری تورک بە تۆپ، هاوەن و کاتیۆشا مەیدانەکانی چەمچۆ، سەیدا، وەرخەلێ و کونیشکا لە هەرێمی زاپیان تۆپباران کرد.
ڕۆژی ٢٣ی ئەم مانگە کاتژمیر ٠٧:٠٠ی ئێوارە مەیدانی قارتاش، گەلیی باسیا، گەلیی ئاڤاشین، تەپە سۆر، مام ڕەشۆ، مەرڤانۆس، ئاریس-فارس، سوکێ و مەیدانی دۆڵی کۆنفرانس لە هەرێمی ئاڤاشین لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکان و بە هاوەن کرانە ئامانج.
نزیک کاتژمێر ٠٩:٠٠ی شەو دوای بۆردوومانی فڕۆکەکان، سوپای داگیرکەر سەربازەکانی لە مەیدانی مام ڕەشۆ دابەزاند، هێزەکانمان دوو هێلیکۆپتەری سکۆرسکییان کە سەربازیان هێنابوو کردە ئامانج و لە ناوچەکە دووریان خستەوە، داگیرکەران کوژراو و برینداریان لێکەوتەوە بەڵام ژمارەیان ڕوون نەبووەوە.
داگیرکەران جارێکی دیکە ویستیان سەرباز دابەزێنن بەڵام دووجار لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج و لە ئەنجامیدا داگیرکەرەک سزادرا و ژمارەیەکیش برینداربوون.
ئەو داگیرکەرانەی ویستیان لە ناوچەکە پێشڕەوی بکەن، لەلایەن گەریلاکانمانەوە خرانە ژێر کۆنترۆڵ و لێیان درا، داگیرکەران دوای ئەو گورزە تۆزێک پاشەکشێیان کرد و بەیانییەکەی دیسان ویستیان پێشڕەوی بکەن، ئەمجارەش دیسان داگیرکەران ڕووبەڕووی بەرخۆدانی گەریلا بوونەوە و گەریلا لە مەودایەکی نزیکەوە دوژمنی کردە ئامانج و دیسان دوژمن پاشەکشێی کرد، لەو شەڕەی ڕوویدا ژمارەیەکی زۆر داگیرکەر کوژران.
بەهۆی دەستێوەردانی گەریلاکانمانەوە، هێلیکۆپتەرێکی جۆری کۆبرا کە ناوچەکەی بۆردووماندەکرد، بە ناچاری ناوچەکەی جێهێشت.
ڕۆژی ٢٤ی ئەم مانگە کاتژمێر ٠٩:٠٠ی بەیانی داگیرکەران جارێکی دیکە ویستیان پێشڕەوی بکەن، هێزەکانمان بە چالاکیی تەقاندنەوە، دوجار دوژمنیان کردە ئامانج، داگیرکەران زیانێکی زۆریان بەرکەوت و ناچار بوون پاشەکشێ بکەن.
شەوی ٢٣ی ئەم مانگە سوپای داگیرکەری تورک، لە کنیانیش، دەربەندی نێروە، قەڵای بەدەو و گردی شەهید مونزور لە زاپ دەستی بە هێرش کرد، هێرشەکە هێشتاش بەردەوامە و دواتر زانیارییەکانی بڵاودەکرێتەوە.
هێزەکانی پاراستنی ئاسمانی شەهید دەلال ئامەد لە چوارچێوەی هەنگاوی “کات کاتی ئازادییە”، ڕۆژی ٢٣ی ئەم مانگە کاتژمێر ٠٨:٤٥ خولەکی بەیانی، لە ڕێگەی ئاسمانەوە تابوری چەلێ لە ناوچەی چەلێی جولەمێرگیان بۆردوومانکرد، ئەو شوێنەی دیاریکرابوو سەرکەوتووانە کرایە ئامانج و چالاکییەکە سەرکەوتووانە ئەنجامدرا.