فەرماندەیی كۆماندۆی كوردستان: ناهێڵین خوێنی گەشی شەهیدانمان بە هەدەر بڕوات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەسەر هێرشەكەی فڕۆكەخانەی كشتوكاڵی عەربەت فەرماندەیی كۆماندۆی كوردستان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، گەلی كوردستان و براكانمان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر دڵنیا دەكەینەوە، كە پێكەوە دەبینە دەستێكی پۆڵاین بۆ ڕیسواكردنی بەكرێگیراوان و خاك فرۆشان و چاوساغانی بێگانە و ناهێڵین خوێنی گەشی شەهیدانمان بە هەدەر بڕوات، كە مەرامیان وەك ڕۆژی ڕووناك دیارە.

لە راگەیەندراوەكەی فەرماندەیی كۆماندۆی كوردستاندا هاتووە، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 18ی 9ی 2023 هێرشێكی تیرۆرستی كرایە سەر فڕۆكەخانەی كشتوكاڵیی عەربەت لە سلێمانی، كە بووە هۆی شەهید و برینداربوونی شەش لە برا و هاوسەنگەرەكانمان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر.

ئەوەشخراوەتە ڕوو، بە توندترین شێوە ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستییە دەكەین، كە لە چوارچێوەی ئەو پیلانانەدایە، كە ئامانج لێی تێكدانی ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان و بەتایبەت سنووری سلێمانییە، ماوەیەكە هەر جارە و بە بیانویەك ئەم سنورە دەكرێتە ئامانج.

‏‎ئاماژە بەوەشكراوە، وێڕای دەربڕینی پرسە و پەژارەی قووڵمان بۆ كەسوكار و خانەوادەی سەربەرزی هەر سێ شەهیدی قارەمانی دژەتیرۆر، كە شەهیدی ئارامیی كوردستانن، هیوای زوو چاكبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازین، گەلی كوردستان و براكانمان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر دڵنیا دەكەینەوە، كە پێكەوە دەبینە دەستێكی پۆڵاین بۆ ڕیسواكردنی بەكرێگیراوان و خاك فرۆشان و چاوساغانی بێگانە و ناهێڵین خوێنی گەشی شەهیدانمان بە هەدەر بڕوات، كە مەرامیان وەك ڕۆژی ڕووناك دیارە.

هێما بەوەشكراوە، ئەم چاوساغی كردنە بۆ بێگانە، ئەوەندەی دیكە ڕووی ڕەشی جاسوس و نیشتیمان فرۆشان لای هاووڵاتیان بێزراوتر و ڕیسواتر دەكات، لە ئایندەدا بۆ گەلی كوردستان ڕوون دەبێتەوە،كە بەكرێگیراوان لە پێناو چ مەرامێك دەستیان داوەتە، نۆكەریكردن بۆ بێگانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا