فراكسیۆنە كوردییەكان روونكردنەوە لەسەر رێگریەكانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەدەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فراكسیۆنە كوردییەكانی پەرلەمانی عێراق رایانگەیاند، بڕیاربوو ئەمڕۆ دەنگ بە پڕۆژەیاسای بەپارێزگاكردنی هەڵەبجە بدرێت، هیچ رێگڕێكی دەستوری یان یاسایی لە بەردەم ئەو پڕۆژە یاسایە نەبو، بەڵام بە پاساوی چەند فراكسیۆنێكی دیكەی پەرلەمان، پرۆسەی دەنگدان بەو پڕۆژە یاسایە دواخرا.

هەرێم كەمال ئاغا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق بەناوی فراكسیۆنە كوردییەكانی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ دوشەممە لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، بڕیاربوو لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان دەنگ بە پڕۆژەیاسای بەپارێزگاكردنی هەڵەبجە بدرێت، بەڵام هەندێك لایەنی سیاسی ئەو پڕۆسەیەیان بۆ رۆژێكی دیكە دواخست.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە نێو فراكسیۆنە كوردستانییەكان هیچ لارییەكیان نییە لە دەنگدان بە پڕۆژەیاساكە، داواشیان لە فراكسیۆنەكانی دیكە كردوە پرسی قەزاكانی دیكە تێكەڵ بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە نەكەن، بەڵام ئەمڕۆ بە پاساوێك دەنگدان بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە دواخرا.

هەرێم كەمال ئاغا ئەوەشی خستەڕو، پەسەندكردنی پڕۆژە یاسای بەپارێزگاكردنی هەڵەبجە، بچوكترین دیارییە بۆ خەڵكی ئەو شارە و قوربانییەكانی، هیچ رێگرێكی دەستوری یاسایی لەبەردەم پڕۆژەیاسای بەپارێزگاكردنی هەڵەبجە نییە، بەڵام بە پاساوی فراكسیۆنەكانی دیكەی پەرلەمان، دواخرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا