سەرۆکی بێلاڕوسیا: داوام لە پووتن کرد سەرۆکی ڤاگنەر نەکوژێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەلێکساندەر لۆکاشینکۆ، سەرۆکی بێلاڕوسیا ڕایگەیاند، داوام لە ڤلادیمێر پووتن سەرۆکی ڕوسیا کرد سەرۆکی ڤاگنەر نەکوژێت.

پێشتر بە نێوەندگیری لۆکاشینکۆ، یاخیبوونی چەکداری یەفگینی پریگۆژین، سەرۆکی گروپی ڤاگنەر کۆتاییهات و دواتر پریگۆژین ڕەوانەی بێلاڕوسیا کرا.

لە نوێترین لێدوانیدا لۆکاشینکۆ ئاماژەی بەوەکرد، بە پووتنم وتووە دەتوانین سەرۆکی ڤاگنەر لەناوببەین، بەڵام ئەو کارە مەکە چونکە لێکەوتەی خراپی دەبێت.

باسی لەوەش کرد، ئەوەی دەبێت گلەیی لێبکرێت من و پووتنین چونکە لەکاتی خۆیدا ڕێگریمان لە گەورەبوونی گروپی ڤاگنەر نەگرت و کۆنترۆڵمان نەکرد.

جەختی لەوەش کردەوە، ئەگەر بێت و ڕوسیا بڕوخێت، ئێمە لەژێر داروپەردوودا لە گۆڕ دەنرێین و هەموومان دەمرین، ڕوسیا چەقی شارستانیەتی ئێمەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا