نرخی نەوت لەبەرزیدا مایەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی نەوت و لەبەرزیدا مایەوە و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی جێگیرە

ئەمڕۆ یەکشەممە، 17ی ئەیلوولی 2023، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکیش بە 90 دۆلار و 77 سەنت کڕین و فرۆشتنی پێووەکرا. 93 دۆلار و93 سەنت مامەڵەی پێوەکرا و

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، بۆ یەکەمین جار لەمساڵدا نرخی نەوت گەیشتە سەروو 90 دۆلار.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەکاتێکدایە، سعوودیە و رووسیا بەیاننامەیەکی هاوبەشیان راگەیاند سەبارەت بە بەردەوامی دان بە کەمکردنەوەی قەبارەی خستنەڕووی نەوتی ئەو دوو وڵاتە بۆ بازاڕەکانی جیهان بە بڕی 1.3 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا.

ریاز و مۆسکۆ لەم هەنگاوەدا ئامانجیانە نرخی نەوت بەرزتر بکەنەوە، پێدەچێت کەمکردنەوەی خستنەڕووی خۆویستانەی نەوت لەلایەن ئەم دوو وڵاتە زلهێزەی هەناردەی نەوتی جیهانی، تا مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ درێژەی هەبێت.

رووسیاش لە ئێستادا بڕی خستنەڕووی نەوتی خۆی بۆ جیهان کەمکردووەتەوە بۆ 300 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا و، پلانی هەیە ئەم بڕە بۆ 500 هەزار بەرمیل بەرزبکاتەوە لە چەند رۆژی داهاتوودا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا