ئەمڕۆ بڕیارە یەکلایکەرەوە لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران تاوتوێی ئەو پێشنیازانە دەکات کە حکوومەتی هەرێم وەک رێگەچارەی چارەسەرکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پێشکەشی حکومەتی فیدڕاڵی کردووە و ئەندامێکی ئەنجوومەنی وەزیرانیش دەڵێت، ئەگەر بڕیار بدرێت، لە دوو رۆژی داهاتوودا 800 ملیار دینار دەگاتە هەرێم.

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، 17ی ئەیلوولی 2023، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڕێوەبچێت. تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەش بڕیاردانە لەسەر ئەو پێشنیازانەی شاندەکەی هەرێم بەسەرۆکایەتی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی داویانە بە سەرۆک وەزیرانی عێراق.

د. نەرمین مەعرووف، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەئەگەری بڕیاردان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا، ئەوا بەغدا رەزامەندی دەدات لەسەر ناردنی بڕی 800 ملیار دینار بۆ مووچەخۆرانی هەرێم لە دوو رۆژی داهاتوودا.

پێشتر سەرۆکی حکوومەتی هەرێم رایگەیاندبوو، لەمیانی کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق و لایەنە سیاسییەکان، چەند چارەسەرێکی ماوەکورت و دوورمەودا دراوە بەگوێی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و لایەنە سیاسییەکان.

چارەسەرە کورت مەوداکە بریتییە لە؛ حکوومەتی عێراق بڕی 800 ملیار دیناری مانگانە بۆ مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم رەوانە بکات بۆ مانگەکانی 7 تا 12.

پێشنیارێکی دیکەی شاندەکەی هەرێم هەموارکردنەوەی یاسای بودجەیە لەساڵی 2024 و جێگیرکردنی بڕگەیەکە کە تێیدا مافە دەستووریی و شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێم مسۆگەر بکات. بەپێی ئەم بڕگەیە، تەواوی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەماوەی دیاریکراوی خۆیدا لەلایەن بەغداوە رەوانە بکرێت بەبێ ئەوەی هیچ کێشەو ململانێیەکی سیاسی نەبێتە رێگر لەبەردەم نەناردنی.

شاندێکی هەرێم بەسەرۆکایەتی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەت و بەیاوەری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک وەزیر و بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتەکانی حکوومەت بەمەبەستی گەیشتن بەچارەسەرێک لەسەر پرسی مووچە و شایستەداراییەکانی فەرمانبەرانی هەرێم سەردانی بەغدایان کرد.

شاندەکە جگە لە سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق، لەگەڵ تەواوی لایەنە شیعی و سوونییەکانی عێراقدا کۆبوونەوە و چەند پێشنیارێکیان وەک چارەسەر دا بەگوێی عێراقدا. هەرێمی کوردستان لە چاوەڕوانی دانیشتنە چارەنوسازەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقە کە بڕیاری ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا