نرخی نەوت گەشتە سەروو 90 دۆلار

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت 90 دۆلاری تێپەڕاند و نەوتی تەكساسیش بۆ زیاتر لە 87 دۆلار بەرزبووەوە، ئەم بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی هەیە بە گرژییەكانی نێوان رووسیا و ئۆكرایناوە.

نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت رۆژی چوارشەممە، گەیشتە 90.10 دۆلار و نەوتی تەكساسیش گەیشتە 87.49 دۆلار، ئەو نرخەش بۆ هەر بەرمیلێك هەشت ساڵە تۆمارنەكراوە، واتە لە ساڵی 2014وە ئەوە یەكەمجارە نرخی بەرمیلێك نەوت بگاتە ئەو ئاستە.

نرخەكانی نەوت لە سەرەتای ئەم هەفتەیە بەزۆری لەبەر تووندبوونەوەی كێشەی نێوان رووسیا و وڵاتانی رۆژئاوا بەرزبووەتەوە كە نیگەرانیی دروستكردووە لەسەر پچڕانی هەناردەكاریی نەوت و گازی رووسیا.

لە لایەكی دیكەشەوە بەرهەمهێنەرانی نەوتی كە ئەندامن لە هاوپەیمانیی ئۆپێك پڵەس، نەیانتوانیوە بەپێی پلانەكانیان خستنەڕووی نەوت زیادبكەن و ئەوەش بازاڕەكانی نەوتی رووبەڕووی كەمیی نەوت كردووەتەوە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک