پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بانکی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ زیاتر لە 199 ملیۆن دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و کاش خستەبازاڕەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە14ی ئەیلول، بانکی ناوەندی عێراق بڕی 199,516,625 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە، کە بڕی 158,274,625 ملیۆن دۆلار بەشێوەی حەواڵە و بڕی 41,242,000 ملیۆن دۆلاریش بەشێوەی کاش بووە.
لەگەڵ ئەوەی بانکی ناوەندی برێکی زۆر دۆلار دەخاتەبازاڕەوە، بەڵام نرخی دۆلار لە بەرزیدایە و ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا 100 دۆلار لەسەروو 156 هەزار دینارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.