سامان بەرزنجی: 10 حاڵەتی كۆلێرا لە هەولێر پشتڕاستكرانەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، 10 حاڵەتی كۆلێرا لە هەولێر پشتڕاستكراونەتەوە.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: نەخۆشی كۆلێرا یەكەمجار نییە لە هەرێمی كوردستان و عێراق تۆمار دەكرێت، ناوچەكە بە گشتی ناسراوە بە بوونی بەكتریای كۆلێرا، كێشەیەكە و هۆكارەكانی زۆرن.

وەزیری تەندروستی وتی: راستە حاڵەتەكانی كۆلێرا لە سلێمانی زۆرە، بەڵام لە هەولێر و گەرمیانیش حاڵەتی تووشبوون بە كۆلێرا هەیە، لە هەولێر 10 حاڵەتی پشتڕاستكراوەی كۆلێرا تۆماركراون، نەخۆشییەكە گوازراوەیە و ئەگەر لە شارێك هەبێت لە شارەكانی دیكەش بڵاودەبێتەوە، واتا ئەگەر لە سلێمانی هەبێت لە هەولێر و لە دهۆكیش بڵاودەبێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا