چوار “تیرۆرستی مەترسیدار” لە کەرکوک دەستگیرکران

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ئاشکرایکرد، هێزێک لە ئاژانسی هەواڵگری عێراق چوار “تیرۆرستی مەترسیدار”ی دەستگیرکرد کە چەندین ئۆپەراسیۆنیان لە کەرکوک ئەنجامداوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق توانی لە پارێزگای کەرکوک چوار “تیرۆرست” دەستگیربکات.

وتیشی، یەکێک لەوانەی دەستگیرکراون هەستاوە بە گواستنەوەی سێ بۆمبی چێندراو و یەکێکی دیکەیان هەستاوە بە ڕفاندنی شۆفێری بارهەڵگر لەسەر ڕێگای تکریت – کەرکوک و دواتر کوشتوونی و جەستەیانی شاردووەتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، بەڵام ئەوانەی دیکە کە دەستگیرکراون هەستاون بە پێشکەشکردنی هاوکاری لۆجیستی بە ئەندامانی داعش، لە ئێستاشدا ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان دەگیرێتەبەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا