پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەدوای ئاگرکەوتنەوە لە یەکێک لە هۆڵەکانی ئاهەنگگێڕان لە قەزای حەمدانییە، نۆ کەس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران.
میدیاکانی عێراق ڕایانگەیاند،” لەدوای ڕووداوەکەی قەزای حەمدانییە و ئاگرکەوتنەوە لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان، نۆ کەس کە پێکهاتوون لە خاوەن و دەستەی بەڕێوەبردنی هۆڵەکە دەستگیرکراون”.
ئاماژەیان بەوەکرد، ئەو کەسانە بەتۆمەتی کەمتەرخەمییان دەستگیرکراون، لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا بەردەوامە و ئەنجامەکانی لەماوەی چەند کاتژمێری داهاتوو بڵاودەکرێتەوە.
شەوی رابردوو ئاگرێکی گەورە لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕانی قەزای حەمدانییەی سەر بە پارێزگای موسڵ کەوتەوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانی تەندروستی موسڵ، تائێستا بەهۆی ئاگرەکەوە لانیکەم 115 کەس گیانیان لەدەستداوە و 200ی دیکەش بریندارن.