نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆوە بینی و نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریكی بە 87 دۆلار و 20 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت، بەراورد بە ئێوارەی دوێنێ هەینی یەك دۆلار نرخەكەی بەرزبوەتەوە.

گۆڕانكاری لە نرخی نەوت لە كاتێكدایە، هەریەك لە عێراق و روسیا و سعودییە و ئیمارات و جەزائیر و كوێت و عومان رایانگەیاند، بەشێوەیەكی خۆویستانە و بە ئامانجی سەقامگیری نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان و راگرتنی هاوسەنگی لە نێوان خواست و خستنە بازاڕدا بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوتیان كەمكردەوە.

رێكخراوی ئۆپیك پڵەسیش رایگەیاند، ئەندامانی رێكخراوەكە رێككەوتوون لەسەر كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت تا ساڵی 2024.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا