هەرێم و عێراق تاوتووێی بەرنامەی پلانی ئەمنی هەڵبژاردن دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامانى  لێژنەی ئەمنی بالای ھەلبژاردنەکانی پەرلەمانی عیراق سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردوو لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی هەرێم تاووتوێی پلانی ئەمنی و چۆنیەتی پاراستنی دەنگدەر و پالێوراوانيان كرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەرێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی ھەرێم ،بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی پارتە سیاسیەکان لە کۆمسیۆنی بالای سەربەخۆی ھەلبژاردنەکانی عیراق و چەند بەرپرسێكی دیكەی ئەمنی سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووە.

ئاماژە بەوەشدراوە، ئامانجی سەردانی شاندەكەی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان بۆتاووتوێی پلانی ئەمنی و چۆنیەتی پاراستنی دەنگدەر و پالێوراوان کراوە لە کاتی ھەلبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عیراقدا لە سەرتاسەری عیراق کە بڕیارە ئەمسال ئەنجام بدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا