بەریتانیا دەیەوێت گروپی ڤاگنەر بخاتە لیستی تیرۆرەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حکومەتی بەریتانیا رایگەیاند، گروپی چەکداری ڤاگنەری روسی دەخەنە لیستی تیرۆرەوە، بەھۆی ئەوەی بەشداربووە لە چەندین کردەوەی کوشتن و ئەشکەنجەدان و ھەڕەشەکردن لەسەر ئاسایشی جیھان.

سویلا برافرمان وەزیری ناوخۆی بەریتانیا لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، لە چوارچێوەی بەردەوامی ھاوکاریەکانیان بۆ ئۆکرانیا و پشتبەستن بە یاساکانی وڵاتەکەیان و یاسا نێودەوڵەتییەکان، بە نیازن ھاوشێوەی داعش و قاعیدە، گروپی چەکداری ڤاگنەری رووسی بخەنە لیستی تیرۆرەوە، چونکە چەندین تاوانیان دژی مرۆڤایەتی و ئاسایشی جیھانی ئەنجامداوە.

وەزیری ناوخۆی بەریتانیا راشیگەیاند، رژێمەکەی پوتن وەحشیگەری کردووە و چالاکییەکانی ڤاگنەریش بەردەوامن بۆ تێکدانی ئاسایش و ئارامی و بەدیھێنانی ئامانجی سیاسی کرملین کاردەکەن.

یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری ساڵی 2000 لە بەریتانیا، دەسەڵات بە وەزیری ناوخۆی وڵاتەکە دەدات ھەر رێکخراوێک بەشداربووبێت لە کاری تیرۆر، بیخاتە لیستی تیرۆرەوە.

بڕیاریشە، رۆژی چوارشەممە ئەو پڕۆژەیەی وەزیری ناوخۆ ئامادەیکردووە سەبارەت بە گروپی ڤاگنەر بچێتە پەرلەمانی ئەو وڵاتە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا